له ئێران زیاتر له دوو هه‌زار كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6/6/2020، د. کیانووش جەهانپوور، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد، لە دوێنێ هه‌ینییه‌وه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 75 كه‌سى دیکە بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، هه‌شت هه‌زار و 209 كه‌سه.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له دوێنێوه ئه‌مڕۆ، دوو هه‌زار و 269 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، كه كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه له ئێران 169 هه‌زار و 425 کەسه.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 132 هه‌زار و 38 کەس لە په‌تاى کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
