له ڕووسیا 197 كه‌سى دیكه به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست دا
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6/6/2020، له ڕووسیا هه‌شت هه‌زار و 855 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاكه‌ش له وڵاته‌كه گه‌یشته 458 هه‌زار و 689 كه‌س.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، دوێنێ هه‌ینى هه‌شت هه‌زار و 599 كه‌سى دیكه له ڕووسیا تووشى كۆرۆنا ببوون.
هه‌ر له ڕووسیا 197 كه‌سى دیكه به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست دا، كۆی گشتیی مردوانیش له هه‌مان وڵات به‌هۆى په‌تاكه‌وه گه‌یشته پێنج هه‌زار و 725 كه‌س، تا ئێستاش له ڕووسیا 221 هه‌زار و 388 كه‌س له كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه.
باس‌نیوز
