له ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا بۆ سه‌رووى ملیۆنێك و 965 هه‌زار كه‌س به‌رز بووه‌وه
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا (شه‌ممه 6/6/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته یه‌ك ملیۆن و 965 هه‌زار و 708 كه‌س، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌یانیی دوێنێ هه‌ینى ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له ئه‌مریكا، یه‌ك ملیۆن و 924 هه‌زار و 51 كه‌س بوو.
تا ئێستا له ئه‌مریكا 111 هه‌زار و 390 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست داوه، 738 هه‌زار و 646 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.
باس‌نیوز
