برایان هۆك: بەردەوامدەبین لە سەپاندنی سزای قورس بەسەر ئێران

 برایان هۆك: بەردەوامدەبین لە سەپاندنی سزای قورس بەسەر ئێران

نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران رایگەیاند، ئەمریكا بەردەوام دەبێت لە فشارەكانی و قورسكردنی سزاكانی بەسەر ئێران لەپێناو راكێشانی بەرپرسانی تاران بۆ سەر مێزی گفتوگۆ.

برایان هۆک، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران رایگەیاند، بە ئامانجی راكێشانی بەرپرسانی ئێران بۆ سەر مێزی گفتوگۆ بەردەوام دەبین لە سەپاندنی سزای قورس بەسەر ئێراندا.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە دەمانەوێت ئێران دپلۆماسیەت بە دپلۆماسیەت وەڵامبداتەوە، سەرۆك ترەمپ چەندین ساڵە دەرگای دپلۆماسیەتی لەگەڵ ئێران بە كراوەیی هێشتوەتەوە، ترەمپ لە ماوەی سێ ساڵی رابردودا چەندینجار لەگەڵ کیم جونگ ئون سەرۆكی کۆریای باکور دیداری ئەنجامداوە.

سەبارەت بە ئازادكردنی ئەو ئەمریكییانەی دیكەی كە لەلایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەركراون وتی، لەئێستادا گفتوگۆكانمان لەگەڵ ئێران تەنها پەیوەستە بە دۆسیەی زیندانییەكانەوە، واشنتن درێژە بە هەوڵەکانی دەدات بۆ ئازادکردنی ئەو ئەمریکییانەی لە زیندانن.




باسنيوز
Top