فڕەنسا سەرکەوتنی بەسەر کۆرۆنادا راگەیاند
خەندان-
وەزارەتی تەندروستی فڕەنسا سەرکەوتنی بەسەر کۆرۆنادا راگەیاند لەناو خاکی وڵاتەکەی.
وەزارەتی تەندروستی فڕەنسا رایگەیاند بەتەواوەتی کۆنترۆڵی کۆرۆنایان کردوە
پاش ئەوەی ژمارەی مردن بۆ کەمتر لە 50 حاڵەت و ژمارەی توشبونی رۆژانەش بۆ کەمتر لە هەزار حاڵەت کەمبوەوە، وەزارەتی تەندروستی فڕەنسا رایگەیاند بەتەواوەتی کۆنترۆڵی کۆرۆنایان کردوە.
لەماوەی چەند رۆژی رابردودا تەنها 767 حاڵەتی نوێی توشبون بەکۆرۆنا تۆمارکراوە و کە کەمترین ژمارەی تۆمارکراوی رۆژانەیە لەماوەی دو مانگی رابردودا
بەپێی راگەیەنراوی وەزارەتی تەندروستی فڕەنسا، لەماوەی چەند رۆژی رابردودا تەنها 767 حاڵەتی نوێی توشبون بەکۆرۆنا تۆمارکراوە و کە کەمترین ژمارەی تۆمارکراوی رۆژانەیە لەماوەی دو مانگی رابردودا، تائێستاش کۆی ژمارەی توشبوان لەو وڵاتە 152 هەزار و 444 حاڵەتە.
هاوکات، لەو راگەیەنراوەدا ئاماژە بەوەشکراوە، تەنها 44 حاڵەتی نوێی مردن بەکۆرۆنا تۆمارکراوە و ژمارەی مردوان هێشتا نەگەشتۆتە 30 هەزار حاڵەت.
وەزارەتی تەندروستی فڕەنسا راشیگەیاندوە، لەئێستادا تەنها 74 حاڵەتی مەترسیداریان لە نەخۆشخانەکاندا هەیە و تەندروستی وڵاتەکەیان بەتەواوەتی کۆنترۆڵی دۆخەکەی کردوە.
باسنیوز
