پۆمپیۆ: جەنگمان لەدژی داعش بەردەوامە

 پۆمپیۆ: جەنگمان لەدژی داعش بەردەوامە
وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، داوای لە هاوپەیمانانی واشنتن كرد هەوڵەكانیان زیاتربكەن بۆ شكستهێنان بە رێكخراوی تێرۆریستی داعش، وێڕای قەیرانەكانی پەیوەست بە بڵابونەوەی كۆرۆنا و هەرەسهێنانە ئابورییەكان.

بەردەوامین لە جەنگ دژ بە داعش و لە داهاتویەكی نزیكدا دەستپێدەكەینەوە، چونكە ناتوانین ئارامبگرین

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وێڕای سەرجەم ئاستەنگەكان لەئێستادا بەردەوامین لە جەنگ دژ بە داعش و لە داهاتویەكی نزیكدا دەستپێدەكەینەوە، چونكە ناتوانین ئارامبگرین.

هاوكاری پێشكەش بكەن بە ناوچە ئازادكراوەكانی عێراق و سوریا، بەمەبەستی بەرقەراربونی ئاسایش لەو ناوچانە

وتیشی، پێوستە بەردەوامبن لە هەڵوەشاندنەوەی شانە نوستوەكان و تۆڕەكانی رێكخراوەكە و هاوكاری پێشكەش بكەن بە ناوچە ئازادكراوەكانی عێراق و سوریا، بەمەبەستی بەرقەراربونی ئاسایش لەو ناوچانە.

داوا لە وڵاتانی هاوپەیمان دەكەین پێكەوە زیاتر لە 700 ملیۆن دۆلار بۆ روبەڕوبونەوەی داعش كۆبكەینەوە

سەبارەت بە كاریگەری كۆرۆناش لەسەر ئەو بابەتە پۆمپیۆ ئاماژەی بەوەكرد "راستە پەتاكە فشاری زۆر لەسەر تەواوی بودجەكانمان دروستدەكات، بەڵام داوا لە وڵاتانی هاوپەیمان دەكەین پێكەوە زیاتر لە 700 ملیۆن دۆلار بۆ روبەڕوبونەوەی داعش كۆبكەینەوە لەمساڵی 2020دا".

لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا پۆمپیۆ وتی، ویلایەتە یەكگرتوەكان پابەندە بە پێشكەشكردنی 100 ملیۆن دۆلار بە عێراق، كە واشنتن پێشوازی لە سەرۆك وەزیرانە نوێیەكەی، موستەفا كازمی كردوە.







خەندان
Top