كاردانەوەی كۆریای باشور دوای هەڕەشەیەكی لەناكاو لەلایەن خوشكی سەرۆكی كۆریای باكورەوە
كۆریای باشور، داوایكرد ئەو هەڵمەتە مەدەنییە بوەسترێندرێت كە تێیدا بڵاوكراوە و رێكلام بۆ بانگەشەی هەستانەوە دژ بە بیۆنگیانگ دەنێردرێتە كۆریای باكور، ئەوەش دوای چەند كاتژمێرێك لە هەڕەشەكانی خوشكی سەرۆكی كۆریای باكور.
دژ بە كۆریای باكور لەلایەن ژمارەیەك هاوڵاتییانیانەوە ئەنجامدەدرێت
وەزارەتی یەكبون لە كۆریای باشور ئەمڕۆ پێنجشەممە لە راگەیەندراوێكدا داوایكرد بە یاسا رێگریبكرێت لە ئەو جۆرە بانگەشانەی لەمدواییەدا دژ بە كۆریای باكور لەلایەن ژمارەیەك هاوڵاتییانیانەوە ئەنجامدەدرێت.
دەبێتە هۆی دروستبونی گرژی و مەترسی بۆ سەر ژیانی دانیشتوانی ناوچە سنورییەكان
ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەو جۆرە هەڵسوكەوتە دەبێتە هۆی دروستبونی گرژی و مەترسی بۆ سەر ژیانی دانیشتوانی ناوچە سنورییەكانی نێوان هەردو كۆریاكە دروستدەبێت.
هەڕەشەیكرد بە كۆتاییهێنان بە رێككەوتنی تایبەت بە سنورداركردنی گرژییە سەربازییەكانی نێوانیان
ئەوەش لەكاتێكدایە بەهۆی ناردنی چەندین بڵاوكراوە لەرێگەی باڵۆنی گەورەوە بۆ كۆریای باكور لەلایەن ژمارەیەك لە هاوڵاتیانی كۆریای باشورەوە، نوسینگەی سەرۆكایەتی خوشكی سەرۆكی كۆریای باكور، كیم جۆنگ ئون، هەڕەشەیكرد بە كۆتاییهێنان بە رێككەوتنی تایبەت بە سنورداركردنی گرژییە سەربازییەكانی نێوانیان، ئەگەر سیئۆل كۆنترۆڵی دۆخەكە نەكات.
هاوكات یەكێك لە بەرپرسانی باڵای نوسینگەی سەرۆكایەتی بە رۆژنامەنوسانی راگەیاندوە، بڵاوكردنەوەی دروشمیكانی دژ بە كۆریای باكور لە ناوچە سنورییەكان زیاتر لە سود، زیانی دەبێت، حكومەتیش بەتوندی وەڵامی هەر كارێك دەداتەوە كە زیان بە ئەمنییەتی وڵاتەكەیان دەگەیەنێت.
خەندان-
