پەرلەمانتارێکی عەرەب بەهۆی کۆرۆناوە کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی ئیسرائیل رادەگرێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە 4-6-2020، سامی ئەبو شەحادە، پەرلەمانتاری لیستی هاوبەش لە کنیست، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، رایگەیاندووە، ئەنجامی پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنای وەرگرتووەتەوە و دەرکەوتووە تووشی ئەو پەتایە بووە.
دوای تووشبوونی سامی ئەبو شەحادە، کنێست هەموو کۆبوونەوەکانی خۆی راگرت و بڕیاری دا پشکنینی کۆرۆنا بۆ هەموو ئەندامانی لیستی هاوبەش و ژمارەیەک ئەندامی دیکەی کنێست، بکات.
لیستی هاوبەش، هاوپەیمانیی چوار حیزبی عەرەبیی ئیسرائیلییە لە کنێست و خاوەنی 15 کورسییە لەکۆی 120 کورسی.
باسنيوز
