دورخستنەوەی مارك ئیسپەر لە پۆستەكەی رەتكرایەوە
ئەگەر سەرۆک ترامپ چیتر متمانەی پێنەکات، ئەوا هەموان ئاگادار دەكەینەوە
ئاماژەی بەوەشكرد،"هێشتا ئیسپەر لە پۆستەكەی ماوەتەوە، ئەگەر سەرۆک ترامپ چیتر متمانەی پێنەکات، ئەوا هەموان ئاگادار دەكەینەوە"
پێشتر لە هەندێك لە میدیا ئەمریكی و جیهانییەكان دەنگۆی ئەوە بڵاوكرایەوە كە دۆنالد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، مارك ئیسپەری لە پۆستی وەزیری بەرگری دروخستوەتەوە لەسەر ئەو لێدوانەی كە وتبوی هێزی سەربازی بۆ چەسپاندنی یاسا لە خۆپیشاندانەکانی ئێستای وڵاتدا بەکارناهێنین.
ترەمپ لەسەرەتای سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەكانی ئەمریكا و سەرهەڵدانی ئاڵۆزییەكان رایگەیاند،" ئەگەر پێویست بكات بۆ كۆنتڕۆڵكردنی شەقامەكان هێزی سەربازی ڕەوانەی ویلایەتەکان دەکەین.
خەندان
