یەکەم وڵاتی ئیسلامی بەهۆی کۆرۆناوە گەشتی ئەمساڵی حەج هەڵدەوەشێنێتەوە

یەکەم وڵاتی ئیسلامی بەهۆی کۆرۆناوە گەشتی ئەمساڵی حەج هەڵدەوەشێنێتەوە
وڵاتێکی ئیسلامی بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناوە، گەشتی ئەمساڵی حاجیان بۆ سعودیە، هەڵدەوەشێنێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 2-6-2020، وەزارەتی کاروباری ئاینیی ئیندۆنیسیا رایگەیاندووە، ئەمساڵ هیچ حاجییەکی ئیندۆنیسی بە مەبەستی بەجێهێنانی حەج، سەردانی سعودیە ناکات.

فەخر رازی، وەزیری کاروباری ئاینیی ئیندۆنیسیا رایگەیاندووە، هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکانی حەج، بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و نەمانی گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکانە.

بڕیاربوو ئەمساڵ 221 هەزار حاجیی ئیندۆنیسی بە مەبەستی بەجێهێنانی ئەرکەکانی حەج، سەردانی سعودیە بکەن.













باسنيوز


Top