زەریف: ئەمریکا زانا ئێرانییەکەی ئازادکردوە و بەرەو نیشتیمانەکەی بەڕێکەوتوە

 زەریف: ئەمریکا زانا ئێرانییەکەی ئازادکردوە و بەرەو نیشتیمانەکەی بەڕێکەوتوە
وەزیری دەرەوەی ئێران راگەیاند، ئەو فڕۆکەیەی کە سیروس ئەسغەری، زانا ئێرانییکە لە ئەمریکاوە دەگوازێتەوە، لە ئەمریکاوە دەستی بە گەشت کردوە و بەرەو تاران بەڕێکەوتوە.

ئەو فڕۆکەیەی کە دکتۆر سیروس ئەسغەری دەگوازێتەوە، بەیانی ئەمڕۆ ئەمریکای بەجێهێشتوە


محەمەد جواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاویکردەوە، "ئەو فڕۆکەیەی کە دکتۆر سیروس ئەسغەری، زانای ئێرانی کە لەلایەن ئەمریکاوە دەستبەسەرکرابو بەتۆمەتی دزینی نهێنی بازرگانی ئەو وڵاتە دەگوازێتەوە، بەیانی ئەمڕۆ ئەمریکای بەجێهێشتوە".

بێتاوانی ئەسغەری سەلمێنراوە لە تۆمەتی دزینی نهێنی بازرگانی ئەمریکا و لە ئێستادا بەرێکەوەیە بەرەو نیشتیمانەکەی


ئاماژەی بەوەشکرد، بێتاوانی ئەسغەری سەلمێنراوە لە تۆمەتی دزینی نهێنی بازرگانی ئەمریکا و لە ئێستادا بەرێکەوەیە بەرەو نیشتیمانەکەی.

شەشی مانگی رابردو ئەبو فەزڵ میهربادی، جێگیری بەڕێوەبەری دەزگای راگەیاندن لە تاران لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز راگەیاند، لە ئێستادا سیروس ئەسغەری تەمەن 59 ساڵ تۆمەتی دزینی نهێنی بازرگانی لەسەر لاچوە، بەڵام لەبەرئەوەی 10 رۆژ پێش ئێستا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوە، چاوەڕێی وەرگرتنی مۆڵەتی گەشتکردنە لە باڵیۆزخامەی پاکستان لە واشنتن، بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە وڵاتەکەی.

لە مانگی (تشرینی دوەم/11)ی ساڵی رابردو 2019 دادوەری ویلایەتی ئەوهایۆی ئەمریکا فەرمانی بێتاوانبونی ئەسغەری لە تۆمەتی دزی نهێنی بازرگانی ئەمریکا و پێشێلکاری سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر تاران سەلماند.

مانگی ئازاری ئەمساڵ محەمەد جواد زەریف داوای لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کرد ئەسغەری ئازادبکات، کە وەک بارمتە لەلایەن ئەو وڵاتەوە بەنکراوە.



خەندان-
Top