کۆریای باشور بانگهێشتنامەی ترەمپ بۆ بەشداریکردن لەلوتکەیG7 پەسەند دەکات
سەرۆکی کۆریای باشور پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لە دۆناڵد ترەمپەوە پێگەیشتوە
لە بەیاننامەیەکدا وتەبێژی کۆشکی شین رایگەیاند، مون جەی، سەرۆکی کۆریای باشور پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لە دۆناڵد ترەمپەوە پێگەیشتوە.
داوای لە مون کردوە لە لوتکەی G7 بەشدرا بێت، ناوبراو بانگهێشتنامەکەی پەسەند کردوە
بەگوێرەی بەیاننامەکە، لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەدا ترەمپ داوای لە مون کردوە لە لوتکەی G7 بەشدرا بێت، ناوبراو بانگهێشتنامەکەی پەسەند کردوە.
گروپی وڵاتانی G8 لەساڵی 1997 دامەزراوە، گروپێکە بۆ چارەسەری هاوبەش لە کێشە سیاسییەکانی جیهان و ململانێ نێودەوڵەتیەکان.
دوای هەڵپەساردنی روسیا لە کۆمەڵەکە لە ساڵی 2014 دا، کە پێکهاتبو لە وڵاتانی روسیا، کەنەدا، ئەمەریکا، بریتانیا، فرەنسا، ئیتاڵیا، ژاپۆن و ئەڵمانیا، کۆمەڵەکە ناونرا کۆمەڵەی G7.
سەرچاوەیەکیش لە کۆشکی سپی رایگەیاندوە، بڕیارە ترەمپ ژمارەیەک وڵاتی دەرەوەی کۆمەڵەی G7 بۆ بەشداریکردن لە لوتکەکە بانگهێشت بکات، بەوپێیەی تەوەری کۆبونەوەکان بۆ تاوتوێی داهاتو و چارەنوسی چین دەبێت.
باسنیوز
