پێش کۆبونەوەی ئۆپێک+ نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە

 پێش کۆبونەوەی ئۆپێک+ نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە
بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا وڵاتانی ئۆپێک لە هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی کۆبونەوە لەبارەی پێویستی ئەنجامدانی کەمکردنەوەی دیکە لە قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوت، نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبوەوە، بەڵام بە رێژەیەکی سنوردار.

نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت تا رادەیەک بە جێگیری مایەوە، لەبازاڕەکانی نەوتی جیهاندا بە 37.84 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا


بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت تا رادەیەک بە جێگیری مایەوە، لەبازاڕەکانی نەوتی جیهاندا بە 37.84 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی تەکساس 4 سەنت بەرزبوەوە، کەڕێژەی لەسەدا 0.1-ی نرخەکەی پێشویەتی، بەوەش نرخی هەر بەرمیلێک بۆ 35.53 دۆلار بەرزبوەوە


هاوکات نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی تەکساس 4 سەنت بەرزبوەوە، کەڕێژەی لەسەدا 0.1-ی نرخەکەی پێشویەتی، بەوەش نرخی هەر بەرمیلێک بۆ 35.53 دۆلار بەرزبوەوە.

مانگی رابردو بەهۆی ئەنجامدانی کەمکردنەوە لە بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن روسیا و سعودیە و وڵاتانی دیکەی رێکخراوی ئۆپێک، نرخی نەوت بەڕیژەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە، بەجۆرێک بەهاکەی گەیشتە بەرزترین ئاست کە لە دوای مانگی ئازاری ئەمساڵەوە تۆماریکردبێت، بەڵام لە هەفتەی رابردودا بەهۆی زیادبونی ناکۆکییەکانی ئەمریکا و چین، نرخەکەی جارێکی دیکە دابەزییەوە.

دوێنێ یەکشەممە جەزائیر کە لە ئێستادا سەرپەرستی رێکخراوی ئۆپێک+ دەکات، پێشنیازیکرد کۆبونەبونەوەی پێشوەختەی رێکخراوەکەیان ئەنجامبدرێت، بۆ دۆزینەوەی رێگایەک بۆ زیاتر بەرزکردنەوەی نرخەکەی و ئاسانکاریکردن بۆ فرۆشتنی نەوتی سعودیە، عێراق و کوەیت، روسیاش ئامادەی خۆی لەوبارەیەوە نیشادا، بەوەش نرخەکەی تا ڕادەیەک بە بەرزی ماوەتەوە.





خەندان-
Top