پاپا فرانسیس: هەموو شتێك لە دوای كۆرۆنا دەگۆڕێت

پاپا فرانسیس: هەموو شتێك لە دوای كۆرۆنا دەگۆڕێت
ئەمڕۆ یەكشەممە پاپا فرانسیس پاپای فاتیكان لە وتارێكی ڤیدیۆییدا رایگەیاند لە دوای پەتای كۆرۆناوە، هەموو شتێك لە جیهاندا دەگۆڕێت.


پاپا فرانسیس ئاماژەی بەوەدا مرۆڤایەتی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا تێدەپەڕێنێ، لە دوای ئەوەش هەموو شتێكی دەگۆڕێت، جا بە خراپ یان چاك.


پاپای فاتیكان كە بە رەچەڵەك ئەرجەنتینیە و وتارەكەی ئەمڕۆی بە زمانی ئیسپانی بە بۆنەی جەژنی دژە رەگەزپەرستی پێشكەش كردووە، دەشڵێ "كاتێ كۆرۆنا تێدەپەڕێنین، ناتوانین بەردەوام بین لەوەی پێشتر ئەنجاممان دەدا، نەخێر، هەموو شتێك دەگۆڕێت".


هەروەها گوتی "لە ئەزموونە گەورەكانی مرۆڤایەتیدا، لە ناویشیاندا ئەم پەتایە هەر دەردەچین، جا بە شێوەیەكی چاك یان بە خراپ. بۆ ئەوە پێویستیمان بە رۆحی پیرۆز هەیە تا بینایی نوێمان پێ ببەخشێت، پێویستمان بە كردنەوەی مێشك و دڵمانە تا رووبەڕووی ئەو ساتەی ئێستا و داهاتوومان ببینەوە و وانەی بەسوودی لێ وەربگرین، ئێمە یەك مرۆڤایەتیین".







باسنيوز
Top