سەرۆکی ئەمریکا کۆبوونەوەی لوتکەی G7 دوا دەخات

سەرۆکی ئەمریکا کۆبوونەوەی لوتکەی G7 دوا دەخات
دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندووە، گرووپی G7 بەو ئەندامانەی ئێستایەوە ”کاتی بەسەر چووە“ و هەوڵ دەدات وڵاتانی رووسیا، هیندستان، ئوسترالیا و کۆریای باشووریش بباتە ناو کۆبوونەوەکان.

دۆناڵد ترەمپ هەروەها رایگەیاندووە، بڕیاری داوە کۆبوونەوەی لوتکەی G7، کە بڕیاربوو لە کۆتایی مانگی 6 لە ئەمریکا ساز بکرێت، دوا بخرێ بۆ مانگی 9ـی 2020.

ترەمپ ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لە کۆبوونەوەکەدا، کێشی نێوان وڵاتەکەی و کۆماری میللیی چین دەخاتە بەرباس.

دوای سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنا لە چین و بڵاوبوونەوەی لە جیهان، سەرۆکی ئەمریکا بەردەوام چین بە شاردنەوەی هۆکاری راستەقینە و ئامارەکانی تایبەت بە تووشبووان تۆمەتبار دەکات.

گرووپی G7 لە وڵاتانی پیشەسازیی گەورەی جیهان پێک دێت، کە بریتین لە ئەمریکا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، یابان، بەریتانیا و کەنەدا.




باسنيوز
Top