دوای زیاتر لە دوو مانگ مزگەوتی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێ) کرایەوە

 دوای زیاتر لە دوو مانگ مزگەوتی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێ) کرایەوە


دوای زیاتر لە دوو مانگ داخستن بەهۆی پەتای کۆرۆناوە، مزگەوتی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێ) لە مەدینە لە سعودیە، کرایەوە.

دوای رەزامەندیی شا سەلمان بن عەبدولعەزیزی شای سعودیە، ئیدارەی مزگەوتی پێغەمبەر بڕیاری کردنەوەی مزگەوتەکەیان دا، کە ماوەی 74 رۆژ بوو بۆ رێگرتن لە زیاتر بڵاونەبوونەوەی پەتای کۆرۆنا دایان خستبوو.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 31-5-2020 دەرگای مزگەوتەکە کراوە و نوێژخوێنان تێیدا نوێژی بەیانییان کرد.

تا ئێستا 83 هەزار و 384 کەس لە سعودیە تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 480 کەس گیانیان لەدەست داوە.














باسنيوز
Top