له ئێران دوو هه‌زار و 282 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30/5/2020، د. کیانووش جەهانپوور، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد، لە دوێنێ هه‌ینییه‌وه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 57 كه‌سى دیکە بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، حه‌وت هه‌زار و 734 كه‌سه.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له دوێنێوه ئه‌مڕۆ، دوو هه‌زار و 282 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، كه كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه له ئێران 148 هه‌زار و 950 کەسه.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 116 هه‌زار و 827 کەس لە په‌تاى کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
