قوبرس ئەندامێکی حزبوڵڵا رادەستی ئەمریکا دەکات
ئەو ئەندامەی حزبوڵڵا بە ناوی (دیاب) ناسێندراوە و لە دادگای ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا بە تۆمەتی سپیکردنەوەی بڕی 100 هەزار دۆلار و قاچاغچێتیی ماددەی هۆشبەر، تاوانبار کراوە.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (ئەلعەرەبییە)، دادگای باڵای قوبرس رەزامەندیی لەسەر رادەستکردنی دیاب بە ئەمریکا داوە.
حزبوڵڵا میلیشیایەکی چەکداریی لوبنانە و حەسەن نەسروڵڵای ئەمینداری گشتیی ئەو میلیشیایە بەردەوام باس لەوە دەکات، کە ئێران پاڵپشتیی دارایی و سەربازیی میلیشیاکەی دەکات
باسنیوز
