لە ناو جەرگەی واشنتون خۆپیشاندانەکان دژ بە کوشتنی جۆرج فلۆید توندوتیژی لێدەکەوێتەوە

لە ناو جەرگەی واشنتون خۆپیشاندانەکان دژ بە کوشتنی جۆرج فلۆید توندوتیژی لێدەکەوێتەوە
ئێوارەی دوێنێ لە دەیان شاری ئەمریکا خۆپیشاندان دژ بە کوشتنی جۆرج فلۆید کە لەلایەن پۆلیسی وڵاتەکەوە بەشێوەیەکی دڕندانی کوژرا، ئەنجامدراو توندوتیژی لێکەوتەوە، هەزاران خۆپیشاندەر دروشمیان بەرزکردبوەوە کە تیایدا نوسرابو "ئەو وتی من ناتوانم هەناسە بدەم، دادپەروەری بۆ جۆرج." و هاواریان دەکرد "ئەگەر دادپەروەری نەبێت ئەوا ئاشتیش نییە".

پاش چەند کاتژمێرێک لە خۆپیشاندانی ئاشتیانە لە ناوجەرگەی شاری ئەتلانتا ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران دەستبەجێ توندوتیژییان دەستپێکرد

بەپێی میدیای فەرمی ئەمریکا، پاش چەند کاتژمێرێک لە خۆپیشاندانی ئاشتیانە لە ناوجەرگەی شاری ئەتلانتا ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران دەستبەجێ توندوتیژییان دەستپێکرد، دەستیان کرد بە بەردهەڵدان بۆ ئۆتۆمبێلەکانی پۆلیس، گڕیان لە یەكێک لە ئۆتۆمبێلەکان بەردا، چونە بەردەم بنکەی سەرەکی کەناڵی سی ئێن ئێن، خۆپیشاندەران بوتلیان دەگرتە پۆلیس و هاواریان دەکرد "واز لە کارەکانتان بهێنن".

خەڵکی لە سەربانی باڵەخانەکانەوە تەماشای روداوەکانیان دەکرد، پاش چەندین هەوڵی پۆلیس خۆپیشاندەران ئامادە نەبون بڵاوە بکەن

خەڵکی لە سەربانی باڵەخانەکانەوە تەماشای روداوەکانیان دەکرد، پاش چەندین هەوڵی پۆلیس خۆپیشاندەران ئامادە نەبون بڵاوە بکەن، هەندێکیان رویان کردە ناوچەی سەرەکی پیشەسازی شارەکەو شەقامەکانیان گرت.

لە واشنتنی پایتەختیش کۆشکی سپی بۆ ماوەیەکی کاتی داخرا کاتێک ژمارەیەک خۆپیشاندەر چونە بەردەم کۆشکی سپی و داوای دادپەروەرییان بۆ جۆرج فلۆید دەکرد

لە واشنتنی پایتەختیش کۆشکی سپی بۆ ماوەیەکی کاتی داخرا کاتێک ژمارەیەک خۆپیشاندەر چونە بەردەم کۆشکی سپی و داوای دادپەروەرییان بۆ جۆرج فلۆید دەکرد، دەزگاکانی راگەیاندنی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکەن، یەکێک لە خۆپیشاندەرانی بەردەم کۆشکی سپیش لەلایەن هێزی تایبەتی پاراستی سەرۆکەوە دەستگیر کراوە.

دوێنێ هەینی یەکێک لەو چوار ئەفسەرە پۆلیسانەی شاری میناپلس کە دەستیان هەبوە لە دەستبەسەرکردنی ئەو پیاوە رەش پێستەی، کە پاش ئەوەی یەكێک لە پۆلیسەکان ئەژنۆی لەسەر ملی دانابو گیانی لەدەستدا، بە تۆمەتی کوشتن دەستگیر کرا.






خەندان-
Top