له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى مردوان به‌هۆى كۆرۆناوه‌ 104 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند

له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى مردوان به‌هۆى كۆرۆناوه‌ 104 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند
له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌و وڵاته‌ زیاتر له‌ 104 هه‌زار كه‌س به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا (شه‌ممه‌‌ 30/5/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له‌ ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته‌ یه‌ك ملیۆن و 793 هه‌زار و 530 كه‌س.

تا ئێستا له‌ ئه‌مریكا 104 هه‌زار و 542 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، 519 هه‌زار و 569 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌.









باسنيوز
Top