ئەمریکا بڕی سێ ملیۆن دۆلاری وەک خەڵات بۆ ئەو کەسە داناوە، کە زانیاریی لەبارەی ئەبوبەکر غەریب بدات
ئەمریکا بڕی سێ ملیۆن دۆلار دەکاتە خەڵات بۆ ئەو کەسەی زانیاری لەبارەی سەرکردەیەکی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشەوە ئاشکرا بکات.
بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، محەمەد خدر موسا رەمەزانی ناسراو بە ئەبوبەکر غەریب، سەرکردەیەکی داعشە.
حکوومەتی ئەمریکا بڕی سێ ملیۆن دۆلاری وەک خەڵات بۆ ئەو کەسە داناوە، کە زانیاریی لەبارەی ئەبوبەکر غەریب دەداتە ئەمریکا.
باسنيوز
