بەتەمەنترین پیاوی جیهان کۆچی دوایی کرد
بۆب وایتن لەشاری هامپشێر-ئاڵتۆنی بریتانیا لەتەمەنی 112 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد کە بەتەمەنترین پیاوی جیهان بو
بەپێی هەواڵێکی bbc news، ئەمرۆ پێنجشەممە، بۆب وایتن لەشاری هامپشێر-ئاڵتۆنی بریتانیا لەتەمەنی 112 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد کە بەتەمەنترین پیاوی جیهان بو.
لە 29-ی ئاداری ساڵی 1908 لە شاری هەڵ لەدایکبوە و پاش چیتستو واتانابی ژاپۆنی بەتەمەنترین پیاوی جیهان بوە
بەگوێرەی زانیارییەکان، ناوبراو لە 29-ی ئاداری ساڵی 1908 لە شاری هەڵ لەدایکبوە و پاش چیتستو واتانابی ژاپۆنی بەتەمەنترین پیاوی جیهان بوە.
بەگوێرەی لێدوانی خێزانەکەی، بۆب بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجە لەشوێنی مانەوەی خۆی گیانیلەدەستداوە.
بەپێی زانیاری خێزانەکەی، ناوبراو گرنگی زۆری بەژینگە داوە و لەبوارەکانی سیاسەت و ئابوری ژینگەیی شارەزابوە.
خەندان-
