له ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا بۆ سه‌رووى ملیۆنێك و 745 هه‌زار كه‌س به‌رز بووه‌وه
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا (پێنجشه‌ممه 28/5/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته یه‌ك ملیۆن و 745 هه‌زار و 803 كه‌س، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌یانیی دوێنێ چوارشه‌ممه ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له ئه‌مریكا، یه‌ك ملیۆن و 725 هه‌زار و 275 كه‌س بوو.
تا ئێستا له ئه‌مریكا 102 هه‌زار و 107 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست داوه، 490 هه‌زار و 130 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.
باس‌نیوز
