بریتانیا؛ ژمارەی مردوانی کۆرۆنا 37 هەزاری تێپەڕاند

 بریتانیا؛ ژمارەی مردوانی کۆرۆنا 37 هەزاری تێپەڕاند
وەزارەتی تەندروستی بریتانیا ئامارێکی نوێی توشبون و مردن بەکۆرۆنای راگەیاند و تێیدا هاتوە، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردودا 412 حاڵەتی نوێی مردن بەکۆرۆنا تۆمارکراوە و بەوەش کۆی ژمارەی مردوان لەو وڵاتە بۆ 37 هەزار و 460 حاڵەت بەرزبوەتەوە.

جگەلە تۆمارکردنی 412 حاڵەتی نوێی مردن، هاوکات لەو ماوەیەدا دو هەزار و 13 حاڵەتی توشبون بەکۆرۆنا تۆمارکراوە


بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی بریتانیا، جگەلە تۆمارکردنی 412 حاڵەتی نوێی مردن، هاوکات لەو ماوەیەدا دو هەزار و 13 حاڵەتی توشبون بەکۆرۆنا تۆمارکراوە و بەوەش کۆی ژمارەی توشبوان بۆ 267 هەزار و 240 حاڵەت بەرزبوەتەوە.

لەسکۆتلاند تائێستا دو هەزار و 304 کەس بەهۆی کۆرۆناوە مردون کە 13 حاڵەتیان لەماوەی 24 کاتژمێری رابردودا تۆمارکراوە


لای خۆشییەوە دامەزراوەی تەندروستی نیشتیمانی بریتانیا ئاشکرایکرد، لەسکۆتلاند تائێستا دو هەزار و 304 کەس بەهۆی کۆرۆناوە مردون کە 13 حاڵەتیان لەماوەی 24 کاتژمێری رابردودا تۆمارکراوە.

هەر لەسکۆتلاند، تائێستا 15 هەزار و 240 کەس توشی کۆرۆنا بون کە زیاتر لە 15 هەزاریان لەماوەی 24 کاتژمێری رابردودا تۆمارکراوە.








خەندان
Top