ترەمپ تویتەر بە دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا تۆمەتبار دەکات
لە ئێستادا تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر دەستوەردەدات لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکانی ئەمساڵی ئەمریکا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوکانی ئەمریکا لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، "لە ئێستادا تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر دەستوەردەدات لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکانی ئەمساڵی ئەمریکا، بە پشت بەستن بە کۆمەڵێک راپۆتە هەواڵی نادروستی CNN، Amazon و Washington Post دەڵێن، بەیاننامەکەی من لەبارەی دەنگدان بەشێوەی پۆست، وەک چەواشەکارییکەی گەورە ناوبردوە، بەهۆیەوە ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکاندا دەکرێت، بەڵام ئەوە هەرگیز راست نییە".
تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر دەیەوێت بە تەواوەتی ئازادی رادەربڕێن بخنکێنێت
ئاماژەی بەوەشکرد، تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر دەیەوێت بە تەواوەتی ئازادی رادەربڕێن بخنکێنێت، "بەڵام من وەک سەرۆکی ئەمریکا هەرگیز رێگە بەو کارە نادەم".
هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکانی ئەمریکا بڕیارە مانگی نۆڤەمبەری ئەمساڵ 2020 بەڕێوەبچێت، چەند مانگێک پێش ئەو وادەیە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان دەستپێدەکات، لە ئێستادا ترەمپ ئامادەکاریدەکات بۆ ئەوەی خۆی کاندیدبکاتەوە بۆ سەرۆکایەتی وڵاتەکەی.
خەندان
