له ڕووسیا هه‌شت هه‌زار و 338 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27/5/2020، له ڕووسیا هه‌شت هه‌زار و 338 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاكه‌ش له وڵاته‌كه گه‌یشته 370 هه‌زار و 680 كه‌س.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، دوێنێ سێشه‌ممه هه‌شت هه‌زار و 915 كه‌سى دیكه له ڕووسیا تووشى كۆرۆنا ببوون.
هه‌ر له ڕووسیا 161 كه‌سى دیكه به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست دا، كۆی گشتیی مردوانیش له هه‌مان وڵات به‌هۆى په‌تاكه‌وه گه‌یشته سێ هه‌زار و 968 كه‌س، تا ئێستاش له ڕووسیا 142 هه‌زار و 208 كه‌س له كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه.
باس‌نیوز
