نرخی نەوتی خاو بەردەوام دادەبەزێت
نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 26 سەنت دابەزیوە بەوەش نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتوەتە 35.91 دۆلار
بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 26 سەنت دابەزیوە، کە ڕێژەی لەسەدا 0.7-ی نرخی پێشویەتی، بەوەش نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتوەتە 35.91 دۆلار .
نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی تەکساسی ئەمریکا 31 سەنت دابەزی بەوەش هەر بەرمیلێک لە بازاڕەکانی نەوتی جیهاندا بە 34.04 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە
هاوکات، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی تەکساسی ئەمریکا 31 سەنت دابەزی کە لەسەدا 0.9-ی نرخی پێشویەتی و بەوەش هەر بەرمیلێک لە بازاڕەکانی نەوتی جیهاندا بە 34.04 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە.
لە کۆبونەوەی ساڵانەی پەرلەمانی چین، کە لەم هەفتەیەدا بەڕێوەچو حکومەتی ئەو وڵاتە نەیتوانی پلانی گەشەکردنی ئابوری خۆی بۆ ئەمساڵ بخاتەڕو، ئەوەش نیگەرانی وەبەرهێنەرانی نەوتی لێکەوتەوە، جارێکی دیکە نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهاندا داشکاندنی بەخۆوە بینی.
لەلایەکی دیکەوە گرژیی و ئاڵۆزییەکانی نێوان واشنتن و پەکین لەبارەی ئاسیشی هەرێمی هۆننگکۆنگەوە زیادیکردوە و ئەگەری هەیە ئەمریکا دوبارە باجە گومرکییەکانی لەسەر بەرهەمەکانی چین زیادبکات، ئەوەش هۆکارێکی دیکەی کەمبونەوەی خواستە لەسەر بەرهەمی نەوتی خاو.
لەسەرەتای ئەم مانگەوە زۆرینەی وڵاتەکانی جیهان رێکارەکانی خۆپارێزییان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا کەمکردەوە، ئەوەش بوە هۆی ئەوەی 20ی ئەم مانگە نرخەکەی بەرزبێتەوە بۆ بەرزترین ئاست کە لە دو مانگی رابردوەوە تۆماریکردبێت.
خەندان
