دوای هێرشه موشهكەی حووسیەكان حه‌وت سه‌رباز كوژراون و ده‌یانی دیكه‌ش برینداربون
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی یه‌مه‌ن رایگه‌یاند، شه‌وی رابردو له‌لایه‌ن چه‌كدارانی ئهنساروڵاوه و له‌رێگه‌ی موشه‌كی بالیستیه‌وه، باره‌گایه‌كی سه‌ربازی وه‌زاره‌تی به‌رگری یه‌مه‌ن له ناوچه‌ی مئارب كرایه ئامانج كه كۆبونه‌وه‌ی فه‌رمانده باڵاكانی تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چو.
محه‌مه‌د مهقدیشی وه‌زیری به‌رگری و سه‌غیر عه‌زیز سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای یه‌مه‌ن ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كه بون
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكراشیكردوه، محه‌مه‌د مهقدیشی وه‌زیری به‌رگری و سه‌غیر عه‌زیز سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای یه‌مه‌ن ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كه بون، به‌ڵام له‌ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه هیچ زیانێكیان به‌رنه‌كه‌وتوه و سه‌لامه‌ت بون.
حه‌وت سه‌رباز كوژراون و ده‌یانی دیكه‌ش برینداربون
سه‌رچاوه‌كه ئاشكراشیكردوه، له ئه‌نجامی هێرشه موشهكیهكهدا حه‌وت سه‌رباز كوژراون و ده‌یانی دیكه‌ش برینداربون.
كۆتایی ساڵی رابردو، وه‌زیری به‌رگری یه‌مه‌ن له هێڕێكی هاوشێوه‌دا كه كرایه سه‌ر باره‌گایه‌كی سه‌ربازی له شاری مئارب توانی به‌بێ زیان رزگاری ببێت.
خەندان
