ئەردۆغان یاسای هەڵبژاردن بە دڵی پارتەكەی دادەڕێژێتەوە

ئەردۆغان یاسای هەڵبژاردن بە دڵی پارتەكەی دادەڕێژێتەوە


بڕیار مانگی داهاتوو، پەرلەمانی توركیا كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی دەست پێ بكاتەوە، یەكەم كاریش كە دەیكات گۆڕینی یاسای هەڵبژاردن و پارتە سیاسییەكانە، كە لەسەر داوای دەوڵەت باخچەلی سەرۆكی مەهەپە یاسایەكە دەگۆڕدرێت، نووسەرێكیش دەڵێت ئاكەپە و مەهەپە لە هەڵبژاردن دەترسێن، بۆیە یاساكەی دەگۆڕن.

ئیحسان چارەلان نووسەری دیاری رۆژنامەی (ئێڤرەنساڵ)ی توركی، پێی وایە لە دوای هەڵبژاردنی ٧ی حوزەیران لە ٢٠١٥، ئاكەپە و مەهەپە ناتوانن ببنەوە بە زۆرینە، ئەمەش روونە و خۆشیان دەزانن، بۆیە رێگەی فێڵ دەگرنە بەر بۆ ئەوەی ببنەوە بە زۆرینە.

چارەلان دەنووسێت: "ئاكەپە و مەهەپە، یاسای هەڵبژاردن و پارتە سیاسییەكان بۆ بەرژەوەندیی خۆیان دەنووسن، بۆ ئەوەی بتوانن لەسەر كورسیی دەسەڵات بمێننەوە، بۆیە ئەوان دەیانەوێت دەنگی دەنگدەری توركیا بتوێننەوە و بۆ بەرژەوەندیی خۆیان بەكاری بهێنن".

باسی لەوەش كردووە، كە ئاكەپە و مەهەپە ترسی تەواویان لە هەڵبژاردن هەیە، بۆیە تا یاسای هەڵبژاردن نەگۆڕن، ناوێرن بچنە ناو هەڵبژاردنەوە.








باسنیوز
Top