میخایل ئولیانۆڤ، باڵیۆزی هەمیشەیی روسیا لە نەتەوە یەکگرتوەکان : ئەمریکا تەنها ئەوە دەبینێت کە خۆی دەیەوێت
ئەمریکا زۆر مكوڕە لەسەر لێدوانەکانی سەبارەت بە دەستوەردانی روسیا لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا
میخایل ئولیانۆڤ، باڵیۆزی هەمیشەیی روسیا لە نەتەوە یەکگرتوەکان لە پۆستێکیدا لە تویتەر نوسیویەتی" ئەمریکا زۆر مكوڕە لەسەر لێدوانەکانی سەبارەت بە دەستوەردانی روسیا لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا".
تەنها لە سەردەمی جەنگی سارددا 64 هەڵمەتی گشتگیری بۆ دەستوەردان لە کاروباری وڵاتانی جیهان ئەنجامداوە
بە وتەی ئولیانۆڤ، ئەمریکا بە تەنها لە سەردەمی جەنگی سارددا 64 هەڵمەتی گشتگیری بۆ دەستوەردان لە کاروباری وڵاتانی جیهان ئەنجامداوە بە پاساوی گۆڕینی رژێمەکانیان.
پوشێک لە چاوی ولاتێکدا بێت دەیبنێت، بەڵام دارێکی گەورە لە چاوی خۆیدا نابینێت
ئولئانۆڤ دەشلێت" ئەمریکا تەنها ئەوە دەبینێت کە خۆی حەزی لێیە و دەیەوێت، پوشێک لە چاوی ولاتێکدا بێت دەیبنێت، بەڵام دارێکی گەورە لە چاوی خۆیدا نابینێت".
رێکەوتی 5ی ئەم مانگە دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا و (FBI) بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەیان بە دەستوەردانی روسیا لە هەلبژاردنەکانی ساڵی داهاتوی ئەمریکا کرد.
خەندان
