چین: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا لەلێواری جەنگی سارددایە
دەسەڵاتدارانی چین رایانگەیاند، بەهۆی پرسی کۆرۆنا پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا لەلێواری جەنگی سارددایە.
بەهۆی پەتای کۆرۆنا و تۆمەتە بەردەوامەکانی ئەمریکا دژبە چین وڵاتەکەیان، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ چین لەلێواری جەنگی سارددایە
بەپێی ئاژانسی فرانس 24، وانگ یای، وەزیری دەرەوەی چین راگەیاندوە، بەهۆی پەتای کۆرۆنا و تۆمەتە بەردەوامەکانی ئەمریکا دژبە چین وڵاتەکەیان، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ چین لەلێواری جەنگی سارددایە.
ئەمریکا توشی ڤایرۆسی سیاسی بوە و بەردەوام چین تۆمەتباردەکات
وەزیری دەرەوەی چین راشیگەیاند، ئەمریکا توشی ڤایرۆسی سیاسی بوە و بەردەوام چین تۆمەتباردەکات، لەکاتێکدا چین هەمیشە ئاماددەیە بۆ هاوکاریکردنی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان لەپێناوی دۆزینەوەی سەرچاوەی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا.
وەزیری دەرەوەی چین وتیشی چەند فیگەرێکی سیاسی لەئەمریکا پەیوەندییەکانی نێوان چین و ئەمریکایان بەبارمتە گرتوە و پاڵ بەواشنتن و پەکینەوە دەنێن بەرەو جەنگێکی سارد.
وتیشی، ئ
ەو فیگەرانەی ئەمریکا هەواڵی ناڕاست لەبارەی کۆرۆنا بڵاودەکەنەوە و بەردەوام هێرشدەکەنە سەر وڵاتەکەیان.
خەندان
