156 سەربازی توركیا تووشی كۆرۆنا بوون

156 سەربازی توركیا تووشی كۆرۆنا بوون
ڤایرۆسی كۆرۆنا لەناو سوپای توركیاش بڵاو بووەتەوە و دەیان سەربازی ئەو سوپایەی تووش كردووە، بەڵام وەزیری بەرگریی توركیا دڵخۆشە بە ئەنجامی پشكنینی سەربازەكان و دەڵێت لە پێشەنگی هەموو وڵاتێكین لە ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنادا.

خلووسی ئاكار وەزیری بەرگریی توركیا، لە كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ چەند فیرقەیەكی سوپای توركیا و بە ئامادەبوونی چەندین فەرماندە و سوپاسالاری توركیا، لەباری كۆرۆناوە باسی لە باری تەندروستیی سەربازانی توركیا كرد.

بە گوێرەی هەواڵێكی رۆژنامەی (سەباح)ی توركی، ئاكار ئاماژەی بەوەش داوە كە توركیا توانیویەتی سەربازەكانی بە كەمترین زیان لە بەڵای كۆرۆنا لێی بچنە دەرەوە.

ئاكار ئاشكرای كردووە، تا ئێستا ١٥٦ سەربازی توركیا تووشی كۆرۆنا بوون و باری تەندروستیی هەمووشیان زۆر باشە و هیچ سەربازێك مەترسی لەسەر ژیانی نییە.

شانازیشە كە توركیا وەكوو (ئەمریكا و فەرەنسا و ئەڵمانیا و رووسیا و ئیتاڵیا) نییە، چونكە ئەو وڵاتانە زۆرترین سەربازیان تووشی كۆرۆنا بووە.











باسنيوز


Top