ژمارەی چاکبووەوانی کۆرۆنا لە دوو ملیۆن کەس تێپەڕی
ژمارەی ئەو تووشبووانەی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان، کە چاک بوونەتەوە، گەیشتە زیاتر لە دوو ملیۆن کەس.
بەپێی خشتەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 20- 5-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تا ئێستا پێنج ملیۆن و 101 هەزار و 576 کەس لە سەرانسەری جیهان، تووشی پەتای کۆرۆنا بوون.
هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، دوو ملیۆن و 33 هەزار و 672 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.
لە کۆتایی ساڵی رابردووەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و تا ئێستا لە چەند وڵاتێک دۆزراوەتەوە، لە شاری وهان سەری هەڵدا.
باسنيوز
