ترەمپ هەوڵەكانی چین بۆ سەركەوتنی جۆبایدن لە هەڵبژاردنی داهاتوی ئەمریكا دەخاتەرو
چین هەڵمەتێكی چەواشەکاری لە جیهاندا دەستپێكردوە، دەیانەوێت بەو کارەیان جۆبایدن، کاندیدی دیموکراتەکان لەهەڵبژاردنە سەرۆکاییەتییەکەی ئەمساڵدا بیباتەوە
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە دو تویتدا لە هەژماری تیبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند،"چین هەڵمەتێكی چەواشەکاری لە جیهاندا دەستپێكردوە، دەیانەوێت بەو کارەیان جۆبایدن، کاندیدی دیموکراتەکان لەهەڵبژاردنە سەرۆکاییەتییەکەی ئەمساڵدا بیباتەوە."
ئاماژەی بەوەشکرد"چین دەیەوێت بایدن لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا سەرکەوتو بێت تا بتوانێت بەردەوامبێت لەو دزییەی کە چەندین دەیەیە لە ویلایەتە یەکگروەکانی ئەمریکا دەیكرد، تا ئەو کاتەی من هاتم".
چین سەرەتای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە بە ئاسانی دەیانتوانی ئەو کارە بکەن، بەڵام نەیانکرد
سەرۆکی ئەمریکا ئەوەشی خستەڕو، چین لە ئێستادا کارێکی "بێمێشکانە" دەکات، بەوەی کە دەڵێت ئەوپەڕی هەوڵدەدەن بۆ ئەوەی ئەو پەتایە کۆنتڕۆڵبکەن کە وڵاتەکە بە جیهاندا بڵاویکردوتەوە، چونکە لە سەرەتای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە بە ئاسانی دەیانتوانی ئەو کارە بکەن، بەڵام نەیانکرد.
ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ چوارشەممە دۆناڵد ترەمپ جارێکی دیکە چینی بەهۆکاری بڵاوبونەوەی کۆرۆنا تۆمەتبارکرد و رایگەیاند، بێتوانایی چین لەبەرامبەر کۆرۆنا بوەهۆی گیانلەدەستدانی سەدان هەزار کەس لەجیهاندا.
ترەمپ ئەو کەسانەی بە "شێت" لەقەڵەمداوە کە هەمو کەسێکیان تۆمەتبارکردوە بەهۆکاری بڵاوبونەوەی کۆرۆنا جگەلە چین و رایگەیاند، بڵاوبونەوەی کۆرۆنا تەنها بەهۆی بێتوانایی ئەو وڵاتەوە بوە.
خەندان
