ئیتاڵیا وادەی دەستپێکردنەوەی سەرجەم گەشتە نێودەوڵەتیەکانی راگەیاند
ئیتاڵیا دەستپێکردنەوەی وادەی گەشتە نێودەوڵەتیەکان و کردنەوەی سەرجەم فرۆکەخانە بنێودەوڵەتیەکانی ئاشکرا دەکات.
لە رێکەوتی 3ی حوزەیرانی ئەمساڵدا سەرجەم فرۆکەخانە نێودەوڵەتیەکانی ئیتاڵیا دەکرێتنەوە
پاولا دی میشێلی، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی ئیتاڵیا ئەمرۆ چوارشەممە رایگەیاند، لە رێکەوتی 3ی حوزەیرانی ئەمساڵدا سەرجەم فرۆکەخانە نێودەوڵەتیەکانی ئیتاڵیا دەکرێتنەوە".
پێشوازی لە گەشتی سەرجەم وڵاتانی جیهان و ناوچەکە دەکات
دی میشێلی ئاماژەی بەوەشدا، لەو بەروارە بەدواوە فرۆکەخانە نێودەوڵەریەکانی وڵاتەکەی پێشوازی لە گەشتی سەرجەم وڵاتانی جیهان و ناوچەکە دەکات.
لە ناوەراستی مانگی شوباتی ئەمساڵەوە، بەهۆ رێکارەکانی کۆنترۆڵکردن و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئیتاڵیا سەرجەم گەشتە نێودەوڵەتیەکانی لە نێوان ولاتەکەی و ولاتانی دیکەی جیهان راگرت،
حکومەتی ئیتاڵیا لە رۆژی 18-ی ئەم مانگە مەیخانە و چێشتخانە و سەرتاشخانەکان کردەوە ئەوەش لەچوارچێوەی خێراکردنی کەمکردنەوەی رێکارەکانی دژی کۆرۆنا لەلایەن حکومەتی ئەو وڵاتەوە.
ئەگەر دۆخی ئابوری وڵات باشتر نەبێت و چالاکییە ئابورییەکان دەستپێنەکەنەوە، 270 هەزار کۆمپانیای بازرگانی و خزمەتگوزاری لەبەردەم مەترسی مایەپوچیدا دەبن و بۆ هەتاهەتایە دادەخرێن.
بەپێی زانیارییەکانی دەزگای ئاماری نیشتیمانی ئیتاڵیا، لەسەرەتای سەرهەڵدانی کۆرۆناوە تائێستا لەسەدا 28.4-ی پیشەسازی گشتی کەمیکردوە.
خەندان-
