بەهۆی ڤایرۆسی كۆڕۆناوە ئێران ئەمساڵ "دژایەتیی ئیسرائیل" ناکات
ئەنجوومەنی هەماهەنگی بانگەشەی ئیسلام لە ئێران، ئاماژەی بۆ زیادبوونی حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کردووە و بڕیاریداوە ئەو بۆنەیە هەڵبوەشێنرێتەوە.
لە دوای شۆڕشی 1979ـی ئێران، ئایەتوڵا خومەینی، رابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران، دواین رۆژی هەینی لەناو مانگی رەمەزان وەک رۆژی دژایەتییکردنی ئیسرائیل و پاڵپشتیکردنی فەڵەستین ناساند، جیا لە ئێران لە چەند وڵاتێكی دیکەش، رێوڕەسمەکە بەڕێوەدەچێت. جیا لە ئیسرائیلیش، وتاف دژی ئەمەریکا و سعوودییە دەوترێتەوە.
بڕیاربوو ئەمساڵ لە رێگای قافڵەی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل جیاواز لە ساڵانی رابردوو، رۆژی قودس بەڕێوەبچێت و تیایدا، عەلی خامەنیی، رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە رێگای تەلەڤزیۆنەوە وتارێک پێشکەش بکات.
خامنەیی لە ساڵی 2015 رایگەیاند، رژێمی زایۆنی 25 ساڵی دیکە بڕ ناکات و لەناو دەچێت. هەڕەشە بۆ سەر ئیسرائیلیش یەکێکە لە وتارە گەرمەکانی ئێران.
لە چەند رۆژی رابردوو، تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەندێ پارێزگای ئێران زیادی کردووە، ئەمەش یەکێکە دیکەیە لە هۆکارەکانی بڕیاری ئەنجام نەدانی بۆنەکە.
بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی تەندروستی ئێران، 124 هەزار و 603 حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە، لە ناویان حەوت هەزار و 119 کەس گیانیان لەدەستداوە و 97 هەزار و 173 کەسیش چاکبوونەتەوە
K24
