ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان : بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا ئەفریقا پێویستی بە 200 ملیار دۆلارە

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان : بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا ئەفریقا پێویستی بە 200 ملیار دۆلارە
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لەوەی رەنگە ملیۆنان كەس لە ئەفریقا رووبەڕووی هەژارییەکی زۆر ببنەوەوە، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و داوای زیاتر لە 200 ملیار دۆلار دەکات بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتاکە لە ئەفریقا.

گۆتێرێس، لە راگەیەندراوێکدا کە لەگەڵ لێکۆڵینەوەیەکی نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاویکردووەتەوە و تێیدا چەند پێشنیازێک بۆ کیشوەری ئەفریقا کراوە، دەڵێ "ئەو پەتایە هەڕەشە لە پێشکەوتنی ئەفریقا دەگرێت، دەبێتە هۆی زیاتربوونی نایەکسانی، برسیێتی و نەبوونی خۆراک و لاوازبوون بەرامبەر نەخۆشی".

لە قۆناغی یەكەمی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆتاییەکانی 2019 تاوەکو ئێستا 2500 کەس لە کیشوەری ئەفریقا بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە. لەگەڵ ئەوەشدا گۆتێرێس ئاماژە بەوە دەدات "هەتاوەکو ئێستا کەیسەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە لە کۆرۆنا جێگەی مەترسی نەبوون".

ئێستا بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە ئەفریقا لە رۆژەکانی سەرەتایەتی، گۆتێرێس هۆشداری دەدات لەوەی رەنگە ئەو رەوشە بە زوویی بگۆڕێت.

لە راگەیەندراوەکەیدا سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان داوادەکات هەنگاوی نێودەوڵەتی بنرێت بۆ "بەهێزکردنی سیستمی تەندروستیی لە ئەفریقا، هێشتنەوەی خۆراک و دوورکەوتنەوە لە قەیرانی دارایی".

گۆتێرێس هەروەها داوای "زیاتر لە 200 ملیار دۆلار دەکات لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی" بۆ ئەوەی ئەفریقا لە کۆرۆنا رزگاری ببێت.





K24
Top