ئێران: پەیوەندی نزیک و ستراتیژیمان لەگەڵ سوریا هەیە
خەندان-
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، پەیوەندییەکی نزیک و ستراتیژییان لەگەڵ حکومەتی سوریا هەیە.
پەیوەندییەکی نزیک و ستراتیژییان لەگەڵ حکومەتی سوریا هەیە
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی سانای سوری، عەباس موسەوی وتەبێژی وەزیری دەرەوەی سوریا رایگەیاند، پەیوەندییەکی نزیک و ستراتیژییان لەگەڵ حکومەتی سوریا هەیە.
تەنها خەڵکی سوریا دەتوانن بڕیار لەچارەنوسی خۆیان بدەن
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەکۆنگرەی هەفتانەی خۆیدا راشیگەیاند، تەنها خەڵکی سوریا دەتوانن بڕیار لەچارەنوسی خۆیان بدەن.
وتیشی، حکومەتی ئێران بەردەوامدەبێت لەسەر هاوکاریکردنی حکومەتی سوریا تا ئەوکاتەی پێویستبکات، ئامادەشن هەر هەنگاوێک بنێن بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ئەو وڵاتە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێران پارێزەری رێککەوتنی ئاستانەن کە رێگای سەرەکی چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ناوچەکەیە.
خەندان
