ئەمەریكا نزیكەی 650 موشەك لە جۆری SLAM ER، لەگەڵ 402 موشەكی جۆری Harpoon هەناردەی سعودیە دەكات
كۆمپانیای بۆینگ نزیكەی 650 موشەك لە جۆری SLAM ER، لەگەڵ 402 موشەكی جۆری Harpoon هەناردەی سعودیە دەكات
لەمیانی راگەیەندراوێكدا بەرگری ئەمریكا بڵاویكردوەتەوە، كۆمپانیای بۆینگ نزیكەی 650 موشەك لە جۆری SLAM ER كە موشەكی ئاسمانین، لەگەڵ 402 موشەكی جۆری Harpoon دژە كەشتیی دەریایی هەناردەی سعودیە دەكات.
بە نرخی 1.971 ملیار دۆلار رێككەوتننامەیەكی واژۆكردوە، بەمەبەستی پەرەپێدان و گواستنەوەی 650 موشەكی جۆری SLAM ER
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، حكومەتی ریاز لەگەڵ كۆمپانیای بۆینگ بە نرخی 1.971 ملیار دۆلار رێككەوتننامەیەكی واژۆكردوە، بەمەبەستی پەرەپێدان و گواستنەوەی 650 موشەكی جۆری SLAM ER بۆ سعودیە.
مەودای موشەكی جۆری SLAM ER دەگاتە نزیكەی 270 كیلۆمەتر
توانستی مەودای موشەكی جۆری SLAM ER دەگاتە نزیكەی 270 كیلۆمەتر، پێشبینیش دەكرێت مانگی كانونی یەكەمی ساڵی 2028 ریككەوتنەكە كۆتایی پێبێت.
لە چوارچێوەی رێككەوتننامەیەكی دیكەدایە بە نرخی 656.98 ملیۆن دۆلار
موشەكەكانی جۆری Harpoonیش لە چوارچێوەی رێككەوتننامەیەكی دیكەدایە بە نرخی 656.98 ملیۆن دۆلار، كە توانستی بڕینی مەودایان 125 كیلۆمەترە.
ئەوەش لەكاتێكدایە، سەرەتاكانی ئەم مانگە ویلایەتە یەكگرتوەكان بڕیاریدا سیستمی پاتریۆت (دژە موشەك)ەكانی لە سعودیە بكشێنێتەوە.
لەسەر ئاستی جیهان، سعودیە زۆرترین سەرمایە بۆ كەلوپەل و مەبەستی سەربازیی خەرجدەكات بەراورد بە بەرهەمە ناوخۆییەكانی.
خەندان
