ئەمریکا: چین هەوڵی دزینی زانیارییەکان لەبارەی ڤاکسینی کۆرۆنا دەدات
حکومەتی ئەمریکا رایگەیاند، چین هەوڵدەدات پێگەی فەرمی ئەو دامەزراوانە هاکبکات کە سەرقاڵی دروستکردن و بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنان.
دەسەڵاتدارانی ئەمریکا هۆشدارییان داوەتە ناوەندەکانی توێژینەوەی زانستی و تەندروستی کە هاککەرەکانی سەربە چین هەوڵی دزینی زانیارییەکان لەبارەی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا دەدەن
بەپێی میدیاکانی ئەمریکا، ئەمرۆ چوارشەممە، دەسەڵاتدارانی ئەمریکا هۆشدارییان داوەتە ناوەندەکانی توێژینەوەی زانستی و تەندروستی کە هاککەرەکانی سەربە چین هەوڵی دزینی زانیارییەکان لەبارەی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا دەدەن.
ئەمریکا زۆر لەدزینی ئەو زانیارییانە دەترسێت و پێشتری هەوڵی هاککردنی زانیارییەکان ئاشکراکراون
لەوباریەوە، ئاژانسی فرانس پرێس ئاشکرایکردوە، ئەمریکا زۆر لەدزینی ئەو زانیارییانە دەترسێت و پێشتری هەوڵی هاککردنی زانیارییەکان ئاشکراکراون.
خەندان
