له ئێران زیاتر له هه‌زار و 500 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 8/5/2020، د. کیانووش جەهانپوور، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد، لە دوێنێ چوارشه‌ممه‌وه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 55 كه‌سى دیکە بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، شه‌ش هه‌زار و 541 كه‌سه.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له دوێنێوه تا ئه‌مڕۆ، هه‌زار و 556 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، كه كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه له ئێران 104 هه‌زار و 691 کەسه.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 83 هه‌زار و 837 کەس لە په‌تاى کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
