لە كیشوەری ئەوروپا ملیۆنێك و 553 هەزار و 764 كەس توشی كۆرۆنا بوونه
ئیسپانیا بە تۆماركردنی 256 هەزار و 855 كەس زۆرترین توشبوی كۆرۆنای هەیە و بریتانیاش بە مردنی 30 هەزار و 615 توشبوی كۆرۆنا زیانمەندترین وڵاتی كیشوەرەكەیە
بەگوێرەی ئامارەكانی داتا سەنتەری جیهانی، تا ئەمڕۆ هەینی، لە كیشوەری ئەوروپا ملیۆنێك و 553 هەزار و 764 كەس توشی كۆرۆنا بون لەو ژمارەیەش 148 هەزار و 470 كەس گیانیان لەدەستداوە. ئیسپانیا بە تۆماركردنی 256 هەزار و 855 كەس زۆرترین توشبوی كۆرۆنای هەیە و بریتانیاش بە مردنی 30 هەزار و 615 توشبوی كۆرۆنا زیانمەندترین وڵاتی كیشوەرەكەیە.
لە كیشوەری ئەوروپا لە دوای ئیسپانیا، ئیتاڵیا دێت كە 215 هەزار و 858 كەس توشی پەتاكەبون
هەر بەپێی ئامارەكانی داتا سەنتەری جیهانی، لەئێستادا لە كیشوەری ئەوروپا لە دوای ئیسپانیا، ئیتاڵیا دێت كە 215 هەزار و 858 كەس توشی پەتاكەبون، بریتانیاش لە پلەی سێهەم دێت كە 206 هەزار و 715 كەس هەڵگری پەتاكەن، هەرچی روسیایە كە یەكێكە لەو وڵاتانەی زۆر درەنگ ڤایرۆسەكەی تێدا بڵاوبوەوە، ئێستا هاتوەتە پلەی چوارەمی ریزبەندییەكە بە تۆماركردنی 177 هەزار و 160 كەس، فرەنسا و ئەڵمانیاش لە پلەی پێنجەم و شەشەمی ریزبەندییەكە دێن و لە فرەنسا 174 هەزار و 791 كەس و لە ئەڵمانیاش 169 هەزار و 430 كەس توشی كۆرۆنا بون.
لە كاتێكدا لە تەواوی كیشوەرەكە 148 هەزار و 470 توشبوی كۆرۆنا لە 48 وڵات مردون، 112 هەزار و 630 كەس تەنها لە چوار وڵات بوە
لە كاتێكدا لە تەواوی كیشوەرەكە 148 هەزار و 470 توشبوی كۆرۆنا لە 48 وڵات مردون، 112 هەزار و 630 كەس تەنها لە چوار وڵات بوە. بە جۆرێك لە بریتانیا 30 هەزار و 615 توشبوی كۆرۆنا مردوین لە دوای ئەویش، لە ئیتاڵیا 29 هەزار و 958 كەسی توشبوی كۆرۆنا مردون، لە ئیسپانیاش 26 هەزار و 70 هەڵگری پەتاكە گیانیان لەدەستداوە، دوای ئەویش فرەنسا دێت كە تیایدا 25 هەزار و 987 كەسی توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
لەلایەكی دیكەوە لەكۆی ملیۆنێك و 553 هەزار و 764 كەس توشی كۆرۆنا لە 48 وڵاتی كیشوەری ئەوروپا، تەنها لە شەش وڵاتی كیشوەرەكە ملیۆنێك و 200 هەزار و 809 كەس توشی پەتاكەبون.
لەئێستادا لەسەر ئاستی جیهان، زیاتر لە سێ ملیۆن و 917 هەزارو 999 كەس توشی پەتای كۆرۆنا بون، لەو ژمارەیەش زیاتر لە 270 هەزار و 740 كەس گیانیانلەدەستداوە و ملیۆنێك و 344 هەزار و 278 كەس چاكبونەتەوە.
خەندان
