بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بریتانیا وادەی هەڵگرتنی قەدەغەی هاتوچۆی راگەیاند
هەفتەی داهاتو بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بریتانیا هەڵگرتنی قەدەغەی هاتوچۆ بەشێوەیەکی سنوردار رادەگەیەنێت
بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، بەرپرسێکی باڵا لەوەزارەتی تەندروستی بریتانیا رایگەیاندوە، پاش وەرگرتنی دڵنیایی کە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ جاری دوەم روناداتەوە، هەفتەی داهاتو بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بریتانیا هەڵگرتنی قەدەغەی هاتوچۆ بەشێوەیەکی سنوردار رادەگەیەنێت.
ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاندوە، یەکشەممەی داهاتو بۆریس جۆنسن هەنگاوەکانی داهاتوی وڵاتەکەی بۆ شەڕی دژی کۆرۆنا و هەڵگرتنی بەشێکی کەم لەرێکارەکان رادگەیەنێت.
حکومەتی بریتانیا رەخنەی توندی ئاراستەکرا بەوەی درەنگ هەنگاوەکانی بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنای دەستپێکرد و بەهۆیەوە زیاتر لە30 هەزار کەس گیانیانلەدەستداوە کە زۆرترین ژمارەی مردنە لەئەوروپادا.
هەرهەنگاوێک بۆ کەمکردنەوەی رێکارەکان زۆر سنوردادەبێت و بەهۆشداری تەواوەوە ئەو هەنگاوە دەنێین
لەوبارەیەوە جۆنسن رایگەیاند، هەرهەنگاوێک بۆ کەمکردنەوەی رێکارەکان زۆر سنوردادەبێت و بەهۆشداری تەواوەوە ئەو هەنگاوە دەنێین.
خەندان
