تەندروستی جیهانی لەبارەی سەرچاوەی کۆرۆناوە وەڵامی پۆمپیۆ دەداتەوە

 تەندروستی جیهانی لەبارەی سەرچاوەی کۆرۆناوە وەڵامی پۆمپیۆ دەداتەوە

رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی ئەوەی کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تاقیگەیەکی شاری وهانەوە بڵاوبوتەوە تەنها گریمانەیە، دەبێت لێکۆڵینەوەی لەبارەوە بکرێت.

هیچ بەڵگەیەکیان لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا نەخستوەتەڕو کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تاقیگەیەکی شاری وهانەوە بڵاوبوبێتەوە


دکتۆر مارک رەیان، گەورە شارەزا لە بواری فریاکەوتنی خێرا لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "هیچ بەڵگەیەکیان لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا نەخستوەتەڕو کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تاقیگەیەکی شاری وهانەوە بڵاوبوبێتەوە".

لە روانگەی ئەوانەوە تا ئێستا لێدوانەکەی مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی سەرچاوەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکەوە تەنها گریمانەیە


ئاماژەی بەوەشکرد، لە روانگەی ئەوانەوە تا ئێستا لێدوانەکەی مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی سەرچاوەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکەوە تەنها گریمانەیە.

رەیان باسی لەوەشکرد، رێکخراوکەیان پشت بە بەڵگە دەبەستێت بۆ بڕیاردان لەسەر هەر بابەتێک، سوریشە لەسەر کۆکردنەوەی هەر بەڵگە و زانیارییەک کە لەبارەی سەرچاوەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە هەبێت.

بەڵگەی زۆریان لە بەردەستدایە، کە ئاماژە بەوەدەکات، ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تاقیگەیەکی شاری وهانەوە بڵاوبوبێتەوە


سێی ئەم مانگە مایک پۆمپیۆ لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی ABCی ئەمریکی رایگەیاند، بەڵگەی زۆریان لە بەردەستدایە، کە ئاماژە بەوەدەکات، ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تاقیگەیەکی شاری وهانەوە بڵاوبوبێتەوە.






خەندان
Top