سۆرێنا سەتاری، جێگری حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران : ئامێری پشکنینی کۆرۆنا بۆ تورکیا و ئەڵمانیا هەناردە دەکەین

 سۆرێنا سەتاری، جێگری حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران  : ئامێری پشکنینی کۆرۆنا بۆ تورکیا و ئەڵمانیا هەناردە دەکەین
جێگری سەرۆک کۆماری ئێران رایدەگەیەنێت، خواستێکی زۆر بۆ کڕین و هاوردەکردنی ئامێری پشکنینی ئێران بۆ تورکیا و ئەڵمانیا هەیە و ئامادەن هەناردەی بکەن.

ژمارەیەکی زۆر کیت-ی پشکنینی کۆرۆنا لە ئێران بەرهەمهێنراون و مۆڵەتی هەناردەکردنی وەرگیراوە

سۆرێنا سەتاری، جێگری حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران بۆ کاروباری زانستی و تەکنەلۆجیا رایگەیاند، "ژمارەیەکی زۆر کیت-ی پشکنینی کۆرۆنا لە ئێران بەرهەمهێنراون و مۆڵەتی هەناردەکردنی وەرگیراوە".

ژمارەیەکی زۆری بۆ تورکیا و ئەڵمانیا هەناردە دەکرێت

ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ پێداچونەوەی کۆتایی بۆ مۆڵەتی هەناردەکردنی، ژمارەیەکی زۆری بۆ تورکیا و ئەڵمانیا هەناردە دەکرێت، کە بە وتەی ئەو "خواستێکی زۆری لەسەرە لەو دو وڵاتەوە".

لە ئێستادا رۆژانە یەک ملیۆن پشکنین کۆرۆنا ئەنجامدەدرێت و هەمو پشکنینەکان بە ئامێری خۆماڵی ئێران ئەنجام دەدرێن

جیگری سەرۆک کۆماری ئێران ئەوەشی خستەڕو، لە ئێستادا رۆژانە یەک ملیۆن پشکنین کۆرۆنا ئەنجامدەدرێت و هەمو پشکنینەکان بە ئامێری خۆماڵی ئێران ئەنجام دەدرێن.





خەندان
Top