هەڵمەتێکی گەورە دژی جۆ بایدن دەستیپێکرد
من باسی دەستدرێژی سێکسیم نەکردوە، تەنها وتومە کە دڵخۆش نەبون بەکارکردن لەگەڵی
بەپێی هەواڵێکی یاهو نیوز، ئەمڕۆ یەکشەممە تارا ریادی، ئەو ژنەی تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی دایە پاڵ جۆبایدنی رکابەری دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا لەپارتی دیموکراتەکان، لەتۆمەتەکەی پەشیمان بوەوە و رایگەیاند، " من باسی دەستدرێژی سێکسیم نەکردوە، تەنها وتومە کە دڵخۆش نەبون بەکارکردن لەگەڵی."
هەڵمەتێکی گەورە دژی جۆ بایدن دەستیپێکرد و بە ئەنجامدانی دەستدرێژی سێکسی تۆمەتبارکرا
پێشتر بەناوی تارا ریادی ئەندامی ستافی بەڕێوەبەردنی کارەکانی پێشوی جۆ بایدن لەساڵی 1993 کاتێک ئەندامی ئەنجومەنی پیران بوە، هەڵمەتێکی گەورە دژی جۆ بایدن دەستیپێکرد و بە ئەنجامدانی دەستدرێژی سێکسی تۆمەتبارکرا.
ئەم لێدوانەی جۆ بایدنی رکابەری بەهێزی ترەمپ بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا کە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی درابوە پاڵ، داوای لەئەرشیفی نیشتیمانی وڵاتەکەی کرد بەدوای راستییەکاندا بگەڕێت و ئاشکرایبکات ئەگەر کاتی خۆی داوایەکی لەوجۆرە لەسەری تۆمارکرابێت، دواتر ئەرشیفی نیشتیمانی بەفەرمی رایگەیاند هیچ داوایەکی دەستدرێژی سێکسی لەسەر ناوبراو تۆمارنەکراوە.
خەندان
