ئەکادیمییەکی چینی: کیم جۆنگ ئون کۆچی دوایی کردووە
فرانشیسکۆ سیسکی پێی وایە بێدەنگیی زۆری کیم جۆنگ ئون و رەتنەکردنەوەی کۆچی دواییەکەی لەلایەن حکوومەتی کۆریای باکوورەوە، وای لێدەکات دڵنیابێ لە کۆچی دوایی کیم جۆنگ ئون.
ئەو ئەکادیمییە چینییە پێی وایە کۆریای باکوور تا ئەو کاتەی ململانێکانی دیاریکردنی جێگرەوەیەک بۆ کیم جۆنگ ئون یەکلا نەکاتەوە، بە فەرمی کۆچی دوایی کیم جۆنگ ئون راناگەیەنێت.
رۆژنامە ئیتاڵییەکە بڵاوی کردووەتەوە، کە دوو کەس خۆیان بۆ جێگرتنەوەی کیم جۆنگ ئون داناوە، کە بریتین لە؛
- کیم یو یونگ، خوشکی بچوکی کیم جۆنگ ئون.
- کیم بیونگ ئیل، زڕمامی کیم جۆنگ ئون، کە ماوەی 40 ساڵە لە دەرەوەی وڵاتەکەیەتی.
بەرپرسانی کۆریای باشوور بەردەوام باس لەوە دەکەن، کە هیچ ئاماژەیەکی نائاسایی لە کۆریای باکوورەوە نەگەیشتووەتە باشووری نیمچە دوورگەی کۆریا و ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێ، کە ”کیم جۆنگ ئون کۆچی دوایی نەکردووە“.
رۆژی 25-4-2020، دەنگۆی کۆچی دوایی کیم جۆنگ ئون بڵاو بووەوە، بەڵام تا ئێستا حکوومەت و میدیای کۆریای باکوور هیچ لێدوانێکی لەبارەی ئەو دەنگۆیانە نەداوە.
باسنيوز
