وەزیری وزەی ڕووسیا: لە مانگی ئایار و حوزەیراندا نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە

 وەزیری وزەی ڕووسیا: لە مانگی ئایار و حوزەیراندا نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە


وەزیری وزەی ڕووسیا گەشبینە بەوەی نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە، چونكە ئەم دابەزینە كاتییە و پێشبینی دەکات لە مانگەکانی ئایار و حوزەیراندا نرخی نەوت بەرەو بەرزبوونەوە دەچێت.

ئەلێكساندەر نۆڤاك وەزیری وزەی ڕووسیا، لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەری (گازاتا رویا)ی ڕووسی، دەڵێت ئەوان چاوەڕێی كات دەكەن تا باڵانسی نرخی نەوت جێگیر بكرێت.

ئەو پێی وایە نرخی نەوت بەو شێوەیە كە نزم بووەتەوە هیچ مانایەكی نییە و راست نییە، بۆیە لە مانگی ئایاردا گیانی بەبەردا دێتەوە و لە خوزەیرانیش بە هەمان شێوە نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە و وەكو ئێستا نامێنێتەوە.

باسی لەوە كرد، ڕووسیا وەكوو تەماشاكەر دەمێنێتەوە لەبارەی كەمكردنەوەی نرخی نەوت لەلایەن وڵاتانی ئەندام لە ئۆپێك و ئۆپیك پڵەس، چونكە پێویستە بەڵێنەكەیان ببەنە سەر و بەرهەمهێنانی نەوت كەم بكەنەوە، ئەوكات نەوتیش نرخەكەی بەرز دەبێتەوە.






باسنیوز
Top