له ئه‌مریكا ژماره‌ى مردوان به‌هۆى كۆرۆناوه گه‌یشته 61 هه‌زار و 669 كه‌س
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا (پێنجشه‌ممه 30/4/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته یه‌ك ملیۆن و 64 هه‌زار و 572 كه‌س، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، كاتژمێر 9 و 30 خوله‌كى به‌یانیی دوێنێ چوارشه‌ممه، ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له ئه‌مریكا، یه‌ك ملیۆن و 35 هه‌زار و 765 كه‌س بوو.
تا ئێستا له ئه‌مریكا 61 هه‌زار و 669 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست داوه، 147 هه‌زار و 411 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.
باس‌نیوز
