له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا بۆ زیاتر له‌ 987 هه‌زار كه‌س به‌رز بووه‌وه‌

 له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا بۆ زیاتر له‌ 987 هه‌زار كه‌س به‌رز بووه‌وه‌
له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌و وڵاته‌ به‌هۆى په‌تاكه‌وه،‌ زیاتر له‌ 54 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا (دووشه‌ممه‌ 27/4/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له‌ ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته‌ 987 هه‌زار و 322 كه‌س، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، كاتژمێر 9 و 30 خوله‌كی به‌یانیی دوێنێ شه‌ممه‌، ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له‌ ئه‌مریكا، 960 هه‌زار و 896 كه‌س بوو.

تا ئێستا له‌ ئه‌مریكا 55 هه‌زار و 415 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، 118 هه‌زار و 781 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌.







باسنیوز
Top